بەشی پۆڵا
ئامێری بنەڕەتی لە بەشی پۆڵا:
1.کورەی کەوانەیی کارەبایی و کورەی کۆپان:
- سکڕاپه کان لە کورەی کەوانەیی کارەبایی دەتوێتەوە بە بەکارهێنانی وزەی کارەبایی کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن وزەی دروستکراوی مەشخەڵی ئۆکسجین و غازی سروشتی.
- ئاسنی تواوە لەناو کورەیەکدا پرۆسێس دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی کوالیتی پێویست.
2. ئامێری کاستی بەردەوام:
- ئاسنی تواوە لە کورەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی کاستکردنی بلۆکەکان.
- بلۆکەکان لە بەشی ستاندارددا بەرهەم دەهێنرێن (150×150 ملم مربع).
3. یەکەی چارەسەرکردنی غاز:
- دەردانی غاز کەمدەکاتەوە کە لە ئەنجامی کارەکانی تواندنەوە دروست دەبێت، ئەمەش بەشدارە لە پاراستنی ژینگە و پابەندبوون بە ستانداردە ژینگەییەکان.


4.سیستەمی زیادکردنی کەرەستە:
- بەکاردێت بۆ زیادکردنی توخم و کەرەستەی پێویست بۆ ڕێکخستنی پێکهاتەی ئاسنی تواوە و باشترکردنی تایبەتمەندییەکانی.
5.کرینەکانی پردی:
- بەکاردێت بۆ گواستنەوەی کەرەستەی قورس لەناو کارگەدا بە ئاسانی و بە شێوەیەکی کارا.
6. مصنع النورة:
- بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەی پێویست بۆ پرۆسەی تواندنەوە و کاستینگ و باشترکردنی کوالیتی
پرۆسەی بەرهەمهێنان :
- . سکراپ لەناو کورەی کەوانەیی کارەبایی دەتوێتەوە بە بەکارهێنانی وزەی کارەبایی و مەشخەڵی گازی سروشتی و ئۆکسجین.
- ئاسنی تواوە لە کورەیەکدا پرۆسێس دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە پاکی بەرهەمەکە و بەدەستهێنانی تایبەتمەندییە خوازراوەکان.
- ئاسنی تواوە دەگوازرێتەوە بۆ ئامێری کاستی بەردەوام، کە بلۆکی ئاسن بە بەشێکی (150 x 150 ملم چوارگۆشە) بەرهەم دەهێنرێت.
